سەرۆك كۆمار بەشداری عێراق لە دوو ڕێككەوتننامەی پاراستنی میراتی كولتووری و گەڕاندنەوەی كەلوپەلی دزراو واژۆدەكات

ناوخۆ
  • 3-11-2023, 14:13
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، بەشداری عێراق لە هەردوو پەیماننامەی ساڵی 2001 ی پاراستنی میراتی كلتوور و یونیدروا واژوو كرد بۆ گەڕاندنەوەی پارچە كلتورەیە دزراوەكان. 
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید،  بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەكان ئەحمەد فەكاك بەدرانی، بەشداری عێراقی لە هەردوو پەیماننامەی(2001 تایبەت بە  پاراستنی كەلەپووری كلتووری ژێر ئاوكەوتوو و پەیماننامەی یونیدروای ساڵی 1995ی پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ یەكخستنی یاسایەكی تایبەت بە پارچە كلتوورییە دزراوەكان یان بەنایاساییە هەناردەكراوەكان) پەسەندكرد.
    ئاشكراشیكرد: سەرۆك كۆمار وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری ڕاسپارد بۆ  مۆڵەت پێدان و هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرۆكی نێردەی دیپلۆماسی عێراق لە فەرەنسا و نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە یونسكۆ  بكات لەو بارەیەوە .  
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار لە میانەی ڕێوڕەسمی واژۆكردنەكەدا، كە سەرۆكی دەستەی  ئاسەوار و كەلەپووری عێراق لەیس مەجید حسێن ئامادەی بوو، جەختیكردەوە: كە بەشداریكردنی عێراق لەو دوو ڕێككەوتننامە گرنگەدا بە مەبەستی پاراستنی كەلەپووری كلتووری عێراق و سووربوونی عێراق دەگەیەنێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارچە ئاسەوارە دزراو  یان بەقاچاغ براوانە بۆ دەرەوەی وڵات.