كەش و هەوای عێراق .. بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 3-11-2023, 13:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی شەممە، ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم، هەندێكجار ڕەشەبای دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، بەڵام لە ناوچەی باشوور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو زیاتر دەبێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی باشوور.
    راشیگەیاند: كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كەش و هەوای وڵات بۆ سێشەممەی داهاتوو ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.