بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: سبەینێ خولی حەوتەمی كۆنفرانسی باڵیۆزان دەست پێدەكات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سبەینێ چالاكییەكانی خولی حەوتەمی كۆنفرانسی باڵیۆزان دەست پێدەكات، و وتیشی: كۆنفرانسەكە لەژێر دروشمی (دیپلۆماسی عێراقی - پەیوەندی نێودەوڵەتی هاوسەنگ و گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام) دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆنفرانسەكە كارەكانی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی خۆیدا لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا پێشكەش دەكات، و وتیشی: 85 باڵیۆز و سەرۆكی نوێنەرایەتی كۆماری عێراق لە سەرانسەری جیهان بەشداری لە چالاكییەكانی كۆنفرانسەكەدا دەكەن.
سەحاف جەختیكردەوە: وەزارەتی دەرەوە بەرەو ئەجێندایەكی دوولایەنە و فرەلایەنی چالاك هەنگاو دەنێت.