بازرگانی بڕیار دەدات گۆڕانكارییەكانی سیستەمی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی لە 6 پارێزگادا پەسەند بكات

ناوخۆ
  • 2-11-2023, 21:45
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی بڕیاریدا جۆرە نوێیەكانی سیستەمی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی لە 6 پارێزگا پەسەند بكات.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بریكاری وەزیری بازرگانی بۆ كاروباری كارگێڕی ستار جابری، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی یەكلاییكردنەوەی ژمارەی ئەو خێزانانەی كرد كە لەناو داتابەیسی سیستەمی نوێی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنیدا لە سەرەتای پرۆسەی نوێكردنەوە  تا ئێستا لە شەش پارێزگادا راگیراون و سڕاونەتەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە بریكاری وەزیر جەختیكردەوە: لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری بازرگانی، كە لیژنەكە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكان لە بەشە گشتییەكان لە بەشەكانی چاودێری بازرگانی، پلاندانان و بەدواداچوون، كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراك، تیمی تەكنیكی لە پلاندانان، و نوێنەری بەرنامەی جیهانی خۆراك.
    وتیشی: پرۆسەكانی نوێكردنەوەكە بووە هۆی دۆزینەوەی سەدان هەزار كەسی مردوو و گەشتیار و ژمارەیەكی دیكە كە نەچوونەتە تۆماركردنی داتاكانیان بۆ ئەوەی لە داتابەیسی وەزارەتدا تۆماربكرێن.
    رونیشیكردەوە: لیژنەكە پێشنیاری پەسەندكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی كرد كە لە پرۆسەی نوێكردنەوەی داتای خێزانی بۆ كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی لە پارێزگاكانی نەجەف، بەغداد، كەربەلا، دهۆك، موسەننا، و كەركوك بەرهەمدەهێنرێن، بۆ ئەوەی ئەو كەسانە بكرێنە ئامانج كە لە ڕاستیدا شایستەن بۆ سیستەمی بەشەخۆراكی.
    جەختیشیكردەوە: پرۆسەی نوێكردنەوە لە كۆتایی مانگی یەكی ساڵی 2023 لە پارێزگای نەجەف دەستیپێكرد، دواتر پارێزگاكانی دهۆك، كەركوك، موسەننا، كەربەلا، و گەڕەكی ئەلمەعامل لە بەغداد لە ناوەڕاستی مانگی ئایار، هەروەها پارێزگای بەغداد بۆ لقەكانی (موتەنەبی، سەیدولشوهەدا، محەمەد رەسوڵ الله) لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا.