بانكی رەشید: پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كڕینی دۆلار بۆ گەشتیاران لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیمانەوە ئەنجام دەدرێت

ئابوری
  • 2-11-2023, 20:47
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بانكی ڕەشید ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە داواكاری بۆ كڕینی دۆلار بۆ گەشتیاران لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیمانەوە دەكرێت.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت دۆلار بەدەستبهێنن دەبێت بچنە سەر ماڵپەڕی فەرمی بانكەكە و لە ڕێگەی ئەو بەستەرو فۆڕمەی كە بۆ ئەم مەبەستە دیاریكراوە داواكاری پێشكەش بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە داواكاران پابەندبن بە وادەی گەڕانەوە ئەگەر لەماوەی دیاریكراودا سەردانی لقەكان نەكەن، داواكارییەكە هەڵدەوەشێتەوە.