فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد .. ژیاننامەیەكی دەوڵەمەند

ئەمنی
  • 2-11-2023, 19:13
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، دوێنێ چوارشەممە، بڕیاری دا بە دانانی لیوا روكن وەلید خەلیفە مەجید مەشعەل تەمیمی وەك فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، بە جێگرەوەی فەریق روكن ئەحمەد سەلیم.

    لیوا روكن وەلید خەلیفە مەجید مەشعەل تەمیمی كێیە؟
    فەرماندەیەكی سەربازی كە لە ڕێگەی خزمەتەوە بەرزبووەوەو لە ساڵی 1966 لە دیالە لەدایك بووە.
    خول و بڕوانامە:
    1. بەكالۆریۆس لە زانستە سەربازییەكان خولی (73)
    2. خولی كۆلێجی ئەركان ژمارە (64)
    3.  خولی فەرماندەیی یەكەی هەڵبژێردراوی پێویست
    4. خولی ڕاهێنەرانی چەك بۆ ئەفسەران
    5.  خولی جوڵاندن بۆ ئەو ئەفسەرانەی كە دەرچووی ئەكادیمیای سەربازین
    6. خولی شۆفێری و چاككردنەوەی تانك  (T62)و (T55)
    7. خولی تاقیگەی بنەڕەتی بۆ ئەفسەرانی زرێپۆش
    8. خولی سەركردایەتی بۆ ئەفسەران


    پۆست و ئەركەكانی:
    تەمیمی بە پێی ڕیزبەندی لە ڕێگەی پلە و پۆستەكانەوە بەرزبووەوە، بەم شێوەیە دەستی پێكرد:
    1. فەرماندەی كەتیبەی تانكی  یاف 1 لیوای زرێپۆش/42، فق 10
    2. یاریدەدەری فەرماندەی سریەی كەتیبەی تانك یاف 1 لیوای زرێپۆش/42 ، فق 10
    3. فەرماندەی سریەی كەتیبەی تانك یاف 1، لیوای زرێپۆش/42، فق 10
    4. مامۆستا لە باڵی هەواڵگری پەیمانگای زرێپۆش
    5. ئەفسەری روكن میرە لیوای یەكەمی پیادەی میكانیكی، فق 1
    6. یاریدەدەری فەرماندەی فەوجی دووەم، لیوای یەكەمی پیادەی میكانیكی فق 1
    7. یاریدەدەری فەرماندەی فەوجی شەشەم، لیوای زرێپۆشی حەڤدە، فق 10
    8. فەرماندەی كەتیبەی تانكی 14ی تەمموز، لیوای زرێپۆشی فق 10
    9. ئەفسەری روكن ئۆپەراسیۆنەكانی فیرقەی زرێپۆشی نۆیەم
    10. بەڕێوەبەری ئەركانی گشتی فیرقەی نۆی زرێپۆش
    11.  موقەدەمی لیوای 37ی پیادەی میكانیكی، فق 9
    12. فەرماندەی لیوای زرێپۆشی 35، فق 9م.
    13. جێگری فەرماندەی فیرقەی زرێپۆشی نۆیەم.
    14. فەرماندەی فیرقەی نۆی زرێپۆش
    15. یاریدەدەری فەرماندەی فەوجی شەشەم، لیوای حەڤدەهەمی زرێپۆش، فق 10


    ئەو شەڕانەی كە بەشداری تێدا كردووە:
    1. پلانی جێبەجێكردنی یاسا ( پشتێنەی بەغداد ).
    2. ئۆپەراسیۆنی (سەولە ئەلفورسان) لە پارێزگای بەسرە.
    3. دامەزراندنی ئاسایش لە ئۆپەراسیۆنی (ئاشتی) لە شاری سەدر.
    4. دامەزراندنی ئاسایش لە ئۆپەراسیۆنی “بەشائر ئەلخەیر” لە پارێزگای دیالە
    5. ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردنی تكریت
    6. ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی قەزای بەلەد
    7. ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردنی ئەنبار
    8. ڕزگاركردنی قەزای بەیجی.
    9. ئازادكردنی ناوچەكانی پشتێنەی بەغداد تاجی - تارمیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان
    10. ئۆپەراسیۆنی لەبەیك  یا رەسوڵ الله  بۆ پاككردنەوەی پارێزگای سەڵاحەدین
    11. ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی ئەنبار
    12. ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی بنكەی گیارە
    13. قادیمون یا نەینەوا
    14.  قادیمون یا تەلعەفەر
    15. پاككردنەوەی ناوچەكانی باكووری زاب
    16. پاككردنەوەی قەزای حەویجە و گوندەكانی دەوروبەری
    17. ڕزگاركردنی شاری قائیم