بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامی ئامادەكارییەكان بە ئەنجامدانی وۆرك شۆپ بۆ ناساندنی چۆنیەتی ئەنجامدانی دەنگدانی تایبەت و میكانیزمی جێبەجێكردنی پلانی پاراستنی بنكەكانی دەنگدان و دەنگدەرانی راگەیاند، و هاوكات تەئكیدی لە پشتیوانی گەورەی حكومەت كردەوە لە بواری پاراستنی سنوورە هاوبەشەكان لەگەڵ ئێران و سوریا.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دووەم وۆرك شۆپی لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدا، بە هاوكاری لەگەڵ پشكنەر، و وۆرك شۆپەكەش تایبەت بوو بە هێزە ئەمنییەكان و دەنگدانی تایبەت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم وۆرك شۆپە بەتەواوی ئامادەكرابوو، كە تیایدا باس لە میكانیزمی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كرا و باس لە هەموو ئەو ئەگەر و بارودۆخانە كرا كە دەتوانن ببنە هۆی پووچەڵكردنەوەی دەنگدان، و زانینی میكانیزمی دەنگدان و چۆنیەتی دەنگدان، لەگەڵ میكانیزمی جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان و ڕێوشوێنە ئەمنییەكان.
هاوكات خەفاجی ڕوونیكردەوە: حكومەتی عێراق كاری گەورەی كردووە لە بواری پاراستنی سنوورەكان، و سنوورە هاوبەشەكان لەگەڵ سووریا یان ئێران، بەو پێیەی هێزە ئەمنییەكان لە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان بەردەوامن، ئەوە جگە لەو پشتگیرییە گەورەیەی حكومەت لە بواری فراوانكردن و تەیاركردنی هێزەكاندا.
جەختیشی كردەوە: حكومەت و هێزە ئەمنییەكان بە پەرۆشن بۆ رێگەگرتن لە هەر تێكچوونێك لە سنوورەكانماندا.