بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی بەردەوامی هەڵمەتی فرۆشتنی خۆراكی بە نرخێكی كێبڕكێی ڕاگەیاند،و هاوكات نرخی ئەو كەرەستانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەدایە دیاری كرد.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لاما موسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی هەڵمەتێكی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتی و دابینكردنی خۆراكی سەرەتایی بە نرخێكی كێبڕكێی دەستپێكرد، ئەمە جگە لە كەمكردنەوەی تەماحی بازرگانانی چاوچنۆك.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو پێداویستییە خۆراكییانەی لە هەڵمەتەكەدا دیاریكراون، بریتین لە شیر، هێلكە، مریشك، دۆشاوی تەماتە، شەكر،و وتیشی: كۆمپانیاكە بە شێوەیەكی یەكگرتوو لەگەڵ فەرمانگەی وەزارەتەكانی دیكە كاردەكات.
رونیشیكردەوە: هەڵمەتەكان بەردەوامن سەبارەت بە بازاڕە ناوخۆییەكان و چاودێریكردنی نرخەكان، بەو پێیەی تیمێكی تایبەت هەیە كە ڕۆژانە چاودێری بازاڕەكان دەكات، و وتیشی: زۆربەی كاڵاكانی سەبەتەی خۆراك نرخی جێگیریان هەیە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا، و ئەگەر زیادبوونێكیش هەبێت، ئەوا زۆر كەمە.
ئاشكراشیكرد: ئەو هەڵمەتەی وەزارەتی بازرگانی و بەبازاڕكردنی كەرەستە دەستیپێكردووە، بۆ قازانج نییە، بەڵكو بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخەكان و دروستكردنی دۆخی هاوسەنگییە، وتیشی: نرخی كەرەستەكان گونجاوە و بۆ هەمووان بەردەستە و كوالێتییەكی بەرزە، چونكە نرخی چارەكێك كیلۆگرام شیر بۆ گەورەكان هەزار دینارە، كیلۆیەك شەكر بە هەزار دینارە، هەروەها دۆشاوی تەماتە 800 گرام بە 1500 دینارە، هێلكە 5 هەزار دینار و مریشك بە 3 هەزار دینارە.