بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، رەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: کەشوهەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، لە ناوچەی ناوەڕاست ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و هەور لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە بەیانیاندا، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران کە ڕەنگە هەندێک جار ڕەشەبای لەگەڵ بێت، بەڵام لە ناوچەی باشوور کەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەلەهەور و هەور لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لە ڕۆژدا، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی باشووری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە هەموو ناوچەکانی وڵات، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی باکور و باشووری وڵات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و هەور لە بەشەکانی ڕۆژئاوای لەگەڵ باران بارین لە شەودا، هەروەها لە ناوچەکانی باکور و باشوور کەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هاوکات پلەکانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی باشووری وڵات.
ئاشكراشیكرد: کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و باراناوی لە بەشەکانی ڕۆژئاواییدا، هەروەها لە ناوچەکانی باکور و باشوور کەشوهەوای ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هاوکات پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، و کەمێک بەرزبوونەوە لە بەشی باشووری وڵات.