سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد

سیاسی
  • 2-11-2023, 02:03
  • +A -A

    هەولێر -INA
    مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. 
    نووسینەگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد" ، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگیی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە بەتایبەتی كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەكانیان پێشكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ كردووە و هیچ بیانوویەك بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.
    به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلوماتییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.