هەولێر-INA
ئەسعەد ئیسماعیل ناوێك ناسراو لە دونیا شەتڕەنجی كوردستان و عێراق،بۆ پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی مەسقەتی پایتەختی عومان دوێنێ گەیشتە ئەم وڵاتە بۆ بەرێوەبردنی یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتییە.
سەبارەت بەم پاڵەوانیەتییە ئەسعەد ئیسماعیل تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : ئاستەكان خوار 1700 وخوار2000 و خوار2300،بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ،خۆی شەش پاڵەوانیەتییە لەیەكاتدا،سێ ئاستی كچان وسێ ئاستی كوڕان،پاڵەوانیەتییەكە كراوەیە و نۆ رۆژە دەخایەنێ،پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی بۆ ئارەزوومەندان.
ئەسعەد ئیسماعیلی داوەری نێودەوڵەتی لەكۆتایی گوتی : ئومێد دەكەم بتوانم لەماوەی ئەم نۆ رۆژە كارەكانی داوەری ئەم پاڵەوانیەتییە لەئەستۆ بگرم و بتوانم وەك داوەرێكی كورد لە عێراق لەم بۆنە نێودەوڵەتییە ببمە هەژمار و متمانە بەدەست بێنم و پاڵەوانیەتییەكەش بەسەركەتووی بەكۆتابێت.