شەتڕەنجی هەڵبژاردەی كوڕانی عێراق لەسلێمانی بەكۆتا هات

وەرزش
  • 2-11-2023, 01:12
  • +A -A

    هەولێر -   INA
    درەنگانی ئەمشەو چوارشەم لەسەر پێنج شەممە گەڕی یانزەمین و كۆتایی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی كوڕان بۆ سەركەوتن بۆ هەڵبژاردەی عێراق بەكۆتا هات وئەنجامەكانیشی بەمشێوەیە بوو (حسێن عەلی وئاكار عەلی و عەلی لەیس) لەریزبەندی سێ یەكەم بەكۆكردنەوەی (7:5) خاڵ،هەروەها عەلی فیراس پلەی چوارەم و موعەزەز زاهر پلەی پێنجەم و هەردووكیان بەكۆكردنەوەی (7) خاڵ.
    بەڵام بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵەوان و دووەم وسێیەمی عێراق،ئەمشەو هەرسێ یاریزان (حسێن عەلی وئاكار عەلی و عەلی لەیس) رووبەڕووی یەكتربوونەوە و دوای ئەنجامدانی سستەمی راپید كە هەرسێ یاریزان شەش یارییان كرد و هەریاریزان چواریاری كرد وئەنجامەكەش بەمشێوەیە بوو : حسێن عەلی پلەی یەكەم و عەلی لەیس پلەی دووەم وئاكار عەلی پلەی سێیەم.
    سەبارەت بەكۆتا رۆژی پاڵەوانیتییەكە پشتیوان شێخ ئەحمەد حەمەد ئەندامی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : دوای ململانێی بەهێزی (12) یاریزان بۆ هەشت رۆژ بەبێ وچان و(5) یاریزان بۆ ریزی هەڵبژادەی شەتڕەنجی كوڕانی عێراق دەستنیشانكرا،وێڕای پیرۆزبایی لەهەموویان وبەهیوای بەختێكی باش بۆ ئەوانەی سەرنەكەوتن بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق.
    پشتیوان شێخ ئەحمەد گووتیشی : گرنگە ئەمڕۆ سلێمانی وبەیانی هەولێر بۆتە سەكۆ و مەنزڵگای یارییە هەستیار وگرنگەكان،جێگای دەستخۆشیە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی،ئومێد دەكەین تێكڕایی یاریزانانی عێراق لەسەرجەم شارەكان باشترین كاتیان بەسەربردبێت و هەوڵەكانیان زیاتر وباشتر چڕبكەنەوە بۆ پاڵەوانیەیتییە نێودەوڵەتییەكان،چونكە ئێستا ئەوانە دەبێت ئامادەكاری باش بكەن بۆ بەشدارییە نێودەوڵەتییەكان وەك یاریزانی شەتڕەنجی عێراق