بەغدا -INA
لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ، فەریق روكن كەریم عەبود محەمەد وەك سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر لە جێگای فەریق روكن عەبدولوەهاب عەبدلزەهرا زبون ساعدی دەستنیشانكرا.
فەریق روكن كەریم عەبود محەمەد كێییە؟
فەریق روكن كەریم عەبود فەرماندەیەكی سەربازییە و بەشێوەیەكی پلەبەندی ئاستە سەربازییەكانی بڕیوە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٣، دوایین پۆستی پێش ئەوەی ببێتە سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر، لەماوەی ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٣ كەسی دووەمی نێو دەزگاكە بووە.
- بەڕێوەبەری بەشی جموجۆڵە سەربازییەكان (ئۆپەراسیۆنەكانی ئێستا) ٢٠٠٤ - ٢٠٠٦.
- یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی بەرگری ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧.
- بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە فەرماندەیی هێزەكانی دژە تیرۆر ٢٠٠٧ - ٢٠٠٩.
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی دژە تیرۆر ٢٠٠٩ - ٢٠١٤.
- ڕاوێژكار لە دەزگای دژە تیرۆر لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٦.
- بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، لە ناوەڕاستی ساڵی 2016 پۆستی بەرپرسی ئاسایشی ناوچەی سەوزی وەرگرتبوو.
تاكە فەرماندەیە كە لە موسڵ دەرنەكرا (شەڕی پاشەكشەی كرد) لەگەڵ شەهید لیوا فەیسەڵ زاملی.
- یەك فیشەكی نەدا بە دوژمن، بەو پێیەی توانی هەموو كەرەستە و چەكەكانی لە خاكی موسڵ بكێشێتەوە.
- دوای كەوتنی موسڵ لەسەر دەستی داعشی تیرۆریستی، لە پاڵاوگەی بێجی نیشتەجێ بوو، و بەردەوام بوو لە بەرگریكردن لێی تاوەكو پێداویستییەكان گەیشتە دەستی.