هەولێر –INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە كاسی بونكا، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نارد تێد هاتووە" قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە کاسی بونکا باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا".
بەپێی راگەیندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا تامی ئەمێس بەڕێوەبەری ئۆفیسی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كران و هەردوولاش هیوایان خواست هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە شێوەیەكی پاك و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.
هەورەها سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیش، هەردوولا جەختیان كردەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە دیاری كراوە.