سەرۆك كۆمار: خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا پێویستی بە دووبارە چاوخشاندنە بە میكانیزمەكانی چالاكییە سەركییەكانمان هەیە

سیاسی
  • 1-11-2023, 15:02
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە كە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا پێویستی بە سەرلەنوێ بەچاوخشاندن بە میكانیزمەكانی چالاكییە سەركییەكانمان هەیە.
    سەرۆك كۆمار لە وتارێكدا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی عێراق بۆ گۆڕانی كەشوهەوا لە زانكۆی بەغدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە رایگەیاند:" لە ماوەی دەیەكانی ڕابردوودا، عێراق ڕووبەڕووی، تەحەدای گەورە بووەتەوە، و زەرەرمەند بووە لە نادادپەروەری دەسەڵاتە تۆتالیتارییەكانەوە كە نوقمی شەڕە ناوچەییەكان و گەمارۆیەكی نێودەوڵەتی و داگیركاریی كرد، لە كۆتاییدا سەرهەڵدانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كە بە خوێنی شەهیدەكانمان و قوربانیدانی گەلەكەمان و یەكگرتوویی هەموولایەك توانیان سەركەوتنیان بەسەردا تۆمار بكەین".
    لە میانی وتارەكەیدا، سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە كە "گۆڕانكاری كەشوهەوا تەحەددایەك لەخۆ دەگرێت كە هەڕەشە لە جیهان و مرۆڤایەتی بە گشتی دەكات"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "عێراق بە تایبەتی كاریگەری ئەم دیاردەیەی لەسەرە لە ڕێگەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، كەمی بارانبارین، بیابانبوون، وشكەساڵی، خۆڵبارین لەسەرە".
    جەختی لەوە كردەوە "پێویستی بڵاوكردنەوەی كولتوری گرنگیدان بە ژینگەیی بۆ كەمكردنەوەی ئەم كاریگەرییە نەرێنیانە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا پێویستی بە دووبارە سەیركردنەوەی میكانیزمەكانی چالاكییە بنەڕەتییەكانمان هەیە".
    ڕوونیشیكردەوە، "عێراق وەك وڵاتێكی بەرهەمهێنەری نەوت كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی دەردانی گازی زیانبەخش، هەروەها دەستدەكات بە مۆدێرنكردنی میكانیزمە كشتوكاڵییەكان و بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای سیستەمی ئاودێری سەردەم، كە ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گەیشتن بە ئاسایشی خۆراك".