دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمدا 200 داواكراومان دەستگیركردەوە

ئەمنی
  • 1-11-2023, 13:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستگیركردنی ٢٠٠ داواكراوی لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمدا ڕاگەیاند.
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “لە چوارچێوەی زنجیرەیەك دەستكەوتی ئەمنی بەردەوام كە لە سەرجەم پارێزگاكانی وڵات و لە ئاستە جیاجیاكاندا بەدەستی دەهێنێت، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی ئەنجامداوە لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣، كە بووە هۆی دەستگیركردنی (٣٢) تۆمەتباری تیرۆر ، (٥٤) هەڕشەكەری ئەلیكترۆنی، (٥٧) بازرگان ماددە هۆشبەرەكان، جگە لە دەستگیركردنی (٥٥) كەس بە تۆمەتی پێهەڵدان بە ڕژێمی حزبی بەعسی قەدەغە كرد”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئۆپەراسیۆنەكان بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری ئەنجامدراون"، ئاماژەی بەوەشكرد، "تۆمەتباران و ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كارامە كراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان".