وەزیری كۆچ گەڕانەوەی زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزیدی بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان لە شنگال ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-11-2023, 11:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیڤان فایق جبرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، گەڕانەوەی زیاتر لە هەزار ئاوارە ئێزیدی بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونی خۆیان لە قەزای شنگال ڕاگەیاند.
    جابرۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: "هەزار و 150 ئاوارەی ئێزیدی بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لە كەمپەكانی ئاوارەیی لە پارێزگای دهۆك گەڕێنرانەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان لە قەزای شنگال".

    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو قەزا و گوندانە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و حكومەتە خۆجێییەكان لە هەردوو پارێزگاكە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمنیان پێكرا".
    هەروەها دووپاتی كردەوە كە "وەزارەت ئاگاداری گواستنەوەی كەلوپەلەكانیان بووە لە كەمپەكانەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان ، ئاماژەی بەوەشكرد "ڕۆژانی داهاتوو گەڕانەوەی خۆبەخشانەیەكی دیكەی ئاوارەبووەكانی كەمپەكانی دهۆك بۆ ناوچەكانی خۆیان لە شنگال بەخۆیەوە دەبینی".