بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین ئەلمەندهلاوی، داوای گۆڕینی رهوشی خزمەتگوزاری و تەندروستی لە پارێزگای بابل و گرنگییەکی زۆر بە پێگەی کولتووری و مێژووییەکەی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند: مەندەلاوی پێشوازی لە کۆمەڵێک شێخ و کەسایەتی دیاری پارێزگاری بابل کرد بۆ ئاگاداربوون لە واقیعی پارێزگاکە وپێداویستییەکانی”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە میانی کۆبوونەوەکەدا گوێیان لە دیارترین کێشەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ گرت وکاریگەری کەمی ئاو لەسەر پاراستنی ئەم کەرتە گرنگە و گرنگی تەواوکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (ئاوی کیفل الکبیر) بۆ دابینکردنی ئاو بۆ هاوڵاتیان، و گرنگیدان بە دۆخی تەندروستی و خزمەتگوزاری لە بابل.
مەندهلاوی داوای لە حکومەت کرد کە گرنگییەکی زیاتر بە پارێزگاری بابل بدات، و کار بۆ باشترکردنی واقیعەکەی بکات لە هەموو ئاستەکاندا، بەتایبەتی لهئاستی خزمەتگوزاری و تەندروستی، بەو پێیەی خاوەنی هەموو توخمەکانی پێشکەوتن و گەشەسەندنە، هەروەها بەهۆی ئەو پێگەیەی کە نوێنەرایەتی دەکات ئاستی شارستانی و کولتووری، جگە لەو تایبەتمەندییە مێژوویی و گەشتیاری و کۆمەڵایەتییەی ئهم پارێزگایه.