بەغدا - INA
محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی پرسی ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانە کردەوە کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و سەربازییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە“ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ سەرۆکی دەزگای شەهیدان، عەبدولئیلا ئەلنەعلی، و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، ماهر حسێن ڕەشید كۆبووه.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینی بۆ شەهیدان و برینداران و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و سەربازییەکان و ڕێکارەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە تاوتوێ کراوە.
ههروهها حەلبوسی جەختی لەوە کردەوە كهپێویستی چارەسەرکردنی پرسی ڕاگرتنی مووچە، پشکنینی داواکاری سکاڵا، کارکردن بۆ بەدواداچوون بۆ فایلەکان بكرێت لە ڕوانگەی وردبینی بابەتیی و فەرمی و ئەمنییەوە، و خێراکردنی هەنگاوە کردارییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە و ئازادکردنی مووچەی ڕاگیراو بۆ ئەوانەی شایستەن”.