بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوای لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کرد کە داوای کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە بکەن، هاوکات لە توڕەیی گەلانی عەرەبی هۆشداری پێدان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە ڕاگهیێندرراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری فەرەنسا له عێراق ئێریک شێڤالیێر."
لەدیدارێكدا پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە و کاردانەوەکانی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە تاوتوێ کران.
بە پێی ڕاگهیێندراوهکە مالیکی دووپاتی کردۆتەوە“ كههەڵوێستی عێراق بەرامبەر بە پرسی فەلەستین و خواستەکانی، بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی نهگۆڕه خۆیان وجهختی لهوهكردهوه كه درێژەدان بە پێشێلکارییە سیستماتیکییەکانی داگیرکاریی زایۆنیستی لە غەززە پێویستی بە لهسهرتەواوی جیهان زیاتر ئیدانە بكرێت، وستایشی هەڵوێستی گەلانی ئەوروپا كرد بۆ ئەو ڕێپێوانە هاوپشتییانەی کە لە بەریتانیا، ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی سازكرا بۆ ڕەتکردنەوەی دەستدرێژی زایۆنیستەکان.
مالیکی هۆشداریی دا بهوڵاتانی ڕۆژئاوا سهبارهت به توڕەیی گەلانی عەرەب، لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕی قڕکردن بە سەرکردایەتیی قەوارەی زایۆنیستی دژ بە گەلی فەلەستین، وداوای لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عەرەب بپارێزن بۆ پشتگیریکردن لە داواکارییەکەیان بۆ وەستاندنی شەڕەکە”.
لهلای خۆیەوە باڵیۆز شیڤالیێر "ویستی پاریس بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ بەغدا دەربڕی، هیوای خۆی دەربڕی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی ململانێکان و بەهێزكردنی ئاستی سەقامگیری لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".