سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی عێراق دەکاتەوە

سیاسی
  • 31-10-2023, 19:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی عێراق کردەوە.
    لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، وتێدا هاتووە: سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان، دیلان غەفور ساڵح و جێگری سەرۆکی لیژنەکە، جەبار ئەلکەنانی.
     لە میانی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخ  له‌سه‌ر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەكه‌ خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی گوتاری سیاسی دەرەوه‌ی عێراق سەبارەت بە فایل و پرسە گرنگەکان کرایەوە".
    هه‌روه‌ها ته‌كه‌زیان له‌گرنگی دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان و دراوسێکان کە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەستبهێنن و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و بڕیاری سەربەخۆی عێراق كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران نه‌مازه‌ له‌ بواری دارشتنی یاساكان  و پەسەندکردنی ڕەشنووسه‌كانیان كه‌به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر بكرێن.