بەغداد/ INA
دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەهەدەردانی 10 ملیاردیناری لە گرێبەندی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی نەینەوا ڕاگرتووە.
بەیاننامەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فەرمانگەی دەسپاکی وتی کە لێژنەی لێکۆڵینەوەلە گرێبەندی ژمارە 60 ی ساڵی 2013 کەلەدیوانی وەقفی سوننی واژۆکراوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی نەینەوا بەگوژمەی 66 ملیاردینار توانی خەرجکردنی 10٫259٫913٫940 ملیار ڕابگرێت.
وتیشی کۆمپانیاکە لە فەرمانگەی تۆمار کۆمپانیاکاندا تۆمارنەکراوە وجگەلەوەش زیادەڕەوی لە گرێبەستەکەداهەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردکە بڕیاری دادوەری کەبۆڕاگرتنی خەرجکردنی ئەم بڕەپارەیە دەرچووە تایبەتەبە کارە میکانیکیەکانەوە بەگوژمەی 3٫426٫580٫000 ملیار، بەشەکەی دیکەش پەیوەستە بە کارەکانی کارەباوە بەگوژمەی 1٫243٫270٫000 جگەلەوەش پەیوەستە بە پێشینەیەکەوە بەبڕی 5٫590٫063٫940 ملیار.
هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوەکە نیوەی مانگی پێشوو دوو فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە بۆ سەرۆکی دیوانی وەقغی سوننی پێشووتر بەرامبەربە سەرپێچیەکانی گرێبەستەکەی نێوان دیوانی وەقف و کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بۆ نۆژەنکرنەوەی مزگەوتی گەورەی نەینەوا لە موسڵ.