بهغدا- INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە وەزیری پیشەسازی و کانگا و بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران عەباس عەلی ئابادی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ ڕێگاکانی بەرزکردنەوەیان و پتەوکردنی ئاڵوگۆڕ و هاوبەشی لە ئاست و بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە ئامادەیی عێراق کرد بۆ کردنەوەی ئاسۆی هەماهەنگی دووقۆڵی لە بواری پیشەسازیی پترۆکیمیایی و پیشەسازی پیتێنەردا بەهۆی کاریگەرییە بەهێزەکەیان لەسەر گەشەپێدانی ناوخۆیی.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران سڵاوی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی گواستەوە لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پڕۆژەکانی یەکخستنی ئابووری بەرهەمدار لە بەرانبەر ئاستەنگییە ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەگەری بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی هەردوو وڵات کرا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی دارایی دوولایەنەدا بۆ نەرمی زیاتر لە مامەڵەکردن لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا.