بەغداد/ INA
کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە مەرجەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی تایبەت بە ئەمیندارێتی بەغداد ڕاگەیاند.
ئەو مەرجانەش کە ئاشکراکران کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت کەئەمانەن:
1- نەنووساندنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەسەردیوارەکان بەبەکارهێنانی سرێش و هەرمادەیەکی دیکەبێت.
2- نەبەستانی تابلۆی هەڵبژاردنی پاڵێوراوان وحزبەکان لەسەر نیشانەکانی هاتوچۆ.
3-دانەنانی تابلۆکانی هەڵبژاردن لەباخچە گشتیەکان وسەوزاییەکان.
4- بەکانەهێنانی دیوارو باڵاخانەی حکومی وقوتابخانەو زانکۆکان و مزگەوتەکان و حوسەینیەکان و کڵێساکان و شوێنە پیرۆزەکان و پردەکان وشوێنەوارەکان و مینۆمێنتەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.