دەستەی خانەنشینی ڕایگەیاند کە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەی باشکردنی بژێوی ژیان تەواوکراوە

ناوخۆ
  • 31-10-2023, 15:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    خانەنشینی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕێکارەکانی پارەی باشکردنی بژێوی ژیان تەواوکراوە.
    بریکاری خانەنشینی حسام عبدالستار بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە23599
    ی ساڵی 2023 کە پارەی باشکردنی بژێوی ژیانی خانەنشینانی لەخۆگرتووە بۆ ئەوانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک کەمترە، وەک جێبەجێکردنێکیش بۆ فەرمانەکانی وەزیری دارایی و بەدوداچونکردنی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی ماهر حسین ڕشید سەرجەم ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەکە تەواوکراوە.
    وتیشی کە لەمانگی تشرینی دووەمەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت کە ژمارەی ئەوانەی پارەکە دەیانگرێتەوە دەگاتە یەک ملیۆن و 648 هەزارو 368 .