بەغداد/ INAـ حهسهن ئهلفهواز
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وادەی دابەشکردنی 4500 ئاوپژێن نزیک بووەتەوە.
وەزیری کشتوکاڵ عباس جبر مالکی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە وەزارەتی کشتوکاڵ چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ دابینکردنی تەکنیکی نوێی ئاودێری ، لەوبوارەدا لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی بەگوژمەی 33 ملیاردینار گرێبەستی کردووەو 500 ئاوپژێنیشی بۆ 86 دۆنم زەوی دابینکردووە، جگەلەوەش وەزارەت 250 ملیاردیناریشی دابینکردووە بۆ کڕینی ئاوپژێنی پێویست ،کەبەهەموویانەوەدەگاتە
4500 ئاوپژێنی هەمەجۆر.
هەروەها وتی کە وەزارەت بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرت بۆ دابەشکردنی گوژمەی پارەکەو پەیداکردنی ڕەزامەندی حکومەت لەمڕووەوە.