بەغداد/ INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە حکومەت بەردەوامە لە هەوڵی ڕاستاندنی یاسای نەوت وگاز.
وتەبێژی وەزارەت عاسم جیهاد بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە وەزارەت یاسای نەوت وگازی ئامادەکردو پێشکەشی کرد بەحکومەت و گفتوگۆشی لەسەرکرا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمی حکومەتی هەرێم.
وتیشی مەبەست لە یاسای نەوت وگاز بەڕێوەبردنی سامانی نەوتە کەهاوسەنگیەک دروست بکات و ببێتەهۆی وەبەرهێنانێکی باشتر لەبواری سامانی نیشتیمانی.
ڕوونیشی کردەوەکە حکومەت دەرفەەێکی فراوانی بۆ گفتوگۆ هێشتۆتەوە دەربارەی یاساکە وهیواخوازە بڕاستێنرێت.
ئاماژەشی بەوەکرد کە پڕۆژەیاساکە پاش ڕێککەوتن لەسەری پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.