بەغداد/INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی چوارشەممە لەناوەڕاست هەوراوی دەبێت و وڕێژنەبارانیش دەبارێت، لەباکووریش هەورێکی کەم و سووکەباران دەبارێت، لەباشووریش هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست هەورێکی کەم وڕێژنەباران دەبارێت لە باکووریش هەورێکی کەم و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت ، لەباشووریش هەوری سووک وڕێژنەباران دەبارێت، پلەکانی گەرماش لەباشوور دادەبەزن.
ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست هەوردەبێت ولە ناوچەکانی باشوورو باکووریش ساف وهەندێک هەوریش دەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبنەوە لە ناوەڕاست.
ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست بەرزتردەبنەوە ولەباکوور وباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.