بەغداد/ INA
ئەنجومەنی ئابووری وەزاری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆی کرد دەربارەی کەمکردنەوەی پێبژاردنەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئابووری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتێدا هاتووه" جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن سەرۆکایەتی 33 یەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری وەزاری کرد بەئامادەبوونی جێگری سرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان و وەزیرانی دارایی و کشتوکاڵ وپیشەسازی وکاروباری کۆمەڵایەتی وئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران وڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران.
وتیشی کە ئەنجومەنەکە میواندارێتی وەزیری گواستنەوەوبەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بەندەرەکان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتی بەندەرەکان وخزمەتگوزاریە دەریاییەکان، دەرەنجام ئەنجومەنەکە بڕیاریدا کەلێژنەیەک پێکبهێنێت بەسەرۆکایەتی وەزیری پیشەسازی وئەندامێتی وەزیرانی دارایی و پلاندانان و دیوانی چاودێری دارایی وفەرمانگەی یاسایی وداڕشتنی میکانیزمێک بۆ کاری دەریایی وبەندەرەکان.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەنجومەنەکە بڕیاریدا کە بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل پێشکەش بکات بۆ وەزارەتی دارایی دەربارەی پێبژاردنەکانی هاتوچۆ.