ههولێرـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە 10/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی پاکەت و کارتۆن (پەکێجینگ)ی کۆمپانیای فابیاب لە هەولێر کردەوە.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سەرۆکی حکومەت بەشەکانی کارگە و کۆمپانیاکەی بەسەر کردەوە کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری دروستکردنی کارتۆن و بەرگگرتن و ئۆفسێت لە گوتەیەکدا دەستخۆشی لە خاوەن و کارمەندانی کارگەکە کرد کە بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو دامەزراوە و نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیای تێدا بەکار هاتووە. لهرێورهسمی كردنهوهدا سەرۆکی حکومەت پهیڤێك پێشكێش كرد وراگهیاند" جێی دڵخۆشییە كە دەبینین لە كوردستان كەرتی پیشەسازی بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەرێكی زۆر بێت بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی كشتوكاڵی كە ماوەیەكە ئێمە توانیومانە بەروبوومی جووتیاران، و بەروبوومی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكەین.
ههروهها وتی" بەڕاستی جێی دڵخۆشییە كە دەبینین لە كوردستان كەرتی پیشەسازی بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەرێكی زۆر بێت بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی كشتوكاڵی كە ماوەیەكە ئێمە توانیومانە بەروبوومی جووتیاران، بەروبوومی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكەین، ئەم جۆرە كارانە یارمەتیدەرێكی زۆر دەبن بۆ پەكێجینگ و بەرگگرتن و ئەو شتانەی كە پێویستن بۆ ئەوەی وەكوو براندی كوردستانی، ئێمە بتوانین بەروبوومەكانی خۆمان هەناردەی دەرەوە بكەین.
لهبهشێكی دیكهی وتهكانیدا راگهیاندن" بەروبوومەكانی ئێمە تام و چێژێكی تایبەتیان هەیە و داواکاری زۆریشی لەسەرە، ئەوەی ماوەتەوە ئەمەیە كە بە شێوەیەكی جوان و ڕێك و پێك، بەرگی بۆ دروست بكرێ و پاكێجینگی بۆ بكرێ و بتوانین هەناردەی دەرێی بكەین. ئەم جۆرە كارگانە زۆر زۆر دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی ئەم كارەیە بكەین. وابزانم یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیشیان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان هەیە كە ئەمە یارمەتیدەرێكی زۆرە هەم بۆ بەروبوومەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. بە پێچەوانەشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەم شێوەیە زۆر زۆر زیاتر دەتوانێت یارمەتیی كەرتی تایبەت و پیشەسازی بدات.
مهسرور بارزانی ئهوهشی خستهروو كهئهوهی مهبهستیانه لە كوردستان بتوانین هەموو پێداویستییەكانی خۆمان، ئەوەی پێمان بكرێ لە ناو خودی كوردستانەوە دروستی بكەین، ئەمە هەلی كاریش بۆ خەڵكێكی زۆر دروست دەكات. ئەوەی بیستم لێرە بە سەدان هەلی كاری نوێ لەم كارگەیە دروست كراوە كە ئەمە جێی ئومێد و دڵخۆشیی زۆرە. ئەوەی لەسەر حكومەتیشە ئێمە ئاسانكاری و پشتیوانی بكەین و یارمەتیی كەرتی تایبەت بدەین. ئومێدیشمان وایە كە بە هاوكاریی حكومەت و كەرتی گشتی لەگەڵ كەرتی تایبەت، بتوانین هەموو پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكەین و ڕۆژ بە ڕۆژیش كوردستان بەرەو پێشەوە بەرین.