لێژنەی نیشتیمانی بۆ گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا کۆبوونەوەیەک سازدەدات و چەند ڕاسپاردەیەک دەردەکات

ناوخۆ
  • 31-10-2023, 09:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لێژنەی نیشتیمانی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا بەسەرۆکایەتی وەزیری ژینگە نزارئامێدی کۆبوونەوەیەکی سازدا وچەندڕاسپاردەیەکی دەرکرد.
    وەزارەتی ژینگە لەبەیاننمەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتێدا هاتووه‌" لێژنەی نیشتیمانی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا بەسەرۆکایەتی وەزیری ژینگە وسەرۆکی لێژنەکە نزارئامێدی وبەئامادەبوونی بریکارەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەیەکی سازدا.
    لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری ژینگە هەڵوێستی عێڕاقی لەڕووی ژینگەییەوە خستەڕوو.
    ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماریش تحسین علوان کورتەیەکی لێژنەکەی پێشکەشکرد دەربارەی ئەو شاندەی سەرۆکایەتی کە سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتی دەکات لە 28 COP و ئامادەسازیە سیاسی و دیبلۆماسیەکانی پەیوەست پێوەی بۆ کۆنگرەکە.
    لەلایەن خۆشیەوە یوسف موئەییەد یوسف بەڕێوەبەری گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەشکرد دەربارەی ڕێکارەکانی وەزارەتی ژینگە و ئامادەسازیەکانی بۆپێکهێنانی لێژنەی دانوستان و لایەنی عێڕاق لە کۆنگرەکەو گفتوگۆکردن دەربارەی ڕاگەیاندن و  کاری لۆجیستی و هۆشیارکردنەوە.
    لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی لێژنەکەو نوێنەرانی وەزارەتەکان ئاماژەیان بە گرنگی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و چالاکیەکان کرد دەربارەی کاری ژینگەیی وپابەندیەکانی عێڕاق لەمبارەیەوە.
    وتیشی کە کۆبوونەوەکە چەندڕاسپاردەیەکی لێکەوتەوە کەگرنگترینیان تەواوکردنی شاندەسیاسی وهونەریەکان و ئامادەسازیە لۆجیستیەکانە بۆ شاندەبەشداربووەکان و ئامادەسازی دەستەی پارێزگاری ژینگە لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنی دیدارەکان و گرنگیدان بە فرەجۆرکردنی چالاکیەکان بوو لەهەردوو ڕووی بەشداربووان و ناوەڕۆکەوە، هەروەها لەڕاسپاردەکان دەستنیشانکردنی مەرج وپێوەرەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وکەرتی تایبەت و ئەکادیمیستەکان و چالاکوانان و کاری چڕبوو لەمیانەی کۆبوونەوەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی گشتگیر لەوبارەیەوە.