بەغداد/ INA
وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری هەڵمەتی فڕۆشی خۆراکی بنەڕەتی بەنرخی هەرزان لەسەرجەم پارێزاگاکاندا ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتێدا هاتووه" وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەکۆبوونەوەیەکدا کە بریکاری ئابووری غسان فرحان حمید ئامادەی بوو بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی فڕۆشتنی خۆراکی سەرەکی بە نرخی پشتیوانیکراو لە بەغدادو لە پارێزگاکاندا.
هەروەها غرێری وتی هەڵمەتەکە خۆراکە سەرەکیەکان دەگرێتەوە وەکو هێلکەو شەکرو مریشک و گۆشت و ئاردی سفرو دۆشاوی تەماتەو شیر، کە کۆمپانیای خۆراک لە سەکۆکانی فڕۆشتنی خۆیەوە دەیانخاتە بازاڕەوە.
وتیشی مەبەست لەم پڕۆسەیە ڕێگرتنە لەوانەی کە قۆرخی بازاڕیان کردووە کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا دەگونجێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.