سەرۆک وەزیران داوه‌تنامه‌یه‌ك لە هاوتا ئیتاڵیه‌كی پێدەگات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئیتاڵیا بكات

سیاسی
  • 31-10-2023, 09:50
  • +A -A

    به‌غدا-IAN
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت لە سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا-وە خاتوو جۆرجیا میلۆنی، کە تیایدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و چۆنیەتی باشترکردنیان کرا، جگە لەوەش بەدواداچوون بۆ پشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان کرا، پاش هێرشەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی غەزە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سودانی ئاماژەی بەوە کرد کە ناوچەکە بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و هەڕەشەی خراپترکردن و فراوانکردنی ململانێکان دەکات و ئەوەی لە 7 ی مانگی تشرينى یەکەمدا ڕوویدا دەرئەنجامی ساڵانێکە لە نادادپەروەری و کوشتن و ڕێز نەگرتن لە پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و بێبەشکردنی خەڵکی فەڵەستین لە مافە سەرەتاییەکانیان بۆ ژیانێکی سەلامەت.
    بەڕێزیان هەڵوێستی جێگیر و بنچینەیی عێراقی دووپاتکردەوە سەبارەت بە مافی فەلەستینییەکان و ئاماژەی بە پێویستییەکی زۆر کرد بۆ هەڵوێستێکی بەرپرسیار لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان کە کاریگەری لەسەر دابینکردنی وزە هەیە و شەڕێکی نوێ بۆ شەڕ و ململانێکانی ئێستا زیاد دەکات.
     سودانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێڕەوی پارێزراو بکرێتەوە بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆیی و پزیشکیەکان بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن فەڵەستینی کە لە دۆخێکی تراژیدیادا دەژین.
    لە لایی خۆیەوە، خاتوو مێلۆنی نیگەرانی ئیتاڵیای دەربڕی سەبارەت بەڕووداوەکانی غەززە و گرنگییەکانی حکومەتی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
    هەروەها ستایشی هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراقی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاماژەی بە هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئیتاڵیا کرد و هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بانگهێشتنامەیەکی پێشکەش بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ سەردانی کردنی ڕۆما و بەڕێزییان بەڵێنی دا بە زووترین کات جێبەجێی بکات.