بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی لە شاندێکی خەڵکی قەزای شەنگال کرد کە لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکهاتبوون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه" لە کۆبوونەوەکەدا سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت لەسەر ڕاستی ژیان و ئابووری لە قەزای شەنگال و پێویستی ئاوەدانکردنەوەی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە و بەردەوامی ئاوارەبوونی خەڵکەکەی لە ئەنجامی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتییەکی ناوخۆیی کە گرنگی بە کاروباری گشتی بدات و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دابین بکات، هەروەها داوای ئەو قەرەبووکردنەوە داراییەیان کرد کە بۆیان تەرخانکراوە.
ههروهها سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت تایبەتمەندی بە قەزای شنگال داوە بەهۆی ئەو ستەمە گەورەییەی کە لە ئەنجامی تیرۆردا ڕووبەڕووی بوونەوە و ئەرکی حکومەتیش ئەوەیە چاودێری بکات، هەروەها جدییە لە بڕیاردان کە بگونجێت لەگەڵ قوربانییە گەورەکانیان و پابەندبوونیان بە مانەوەیان لە وڵاتەکەیاندا.
سهرۆك وهزیران ئاماژەی بەو قۆناغە هەستیارە کرد کە عێراق و ناوچەکە تێیدا تێدەپەڕن، و پێویستی بە کارکردن و هاوکاری زیاتر هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا، هەروەها گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی خۆیان، بە قەزای شنگالیشەوە.