بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری گەڕانەوەی 113 ملیار دیناری بۆ سەر هەژماری دەستهی خانەنشینی نیشتمانی ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، وتێدا هاتووه" دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدای کەرخ/دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی ئەلکەرخی تایبەتمەند لە دۆسیەکانی دەستپاکی، بڕە پارەیەکیان گەڕاندەوە کەدهكاته (113,646,564,853,300) سەد و سێزدە ملیار و شەش سەد و چل و شەش ملیۆن و پێنج سەد و شەست و چوار هەزار و هەشت سەد و پەنجا وسێ و سێسهد دیناری عێراقی بۆ سهر حیسابی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی.
ههروهها روونیكردهوه“ بڕەکە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو بڕە پارانەی کە لە باڵانسی تاقیکاریدا کەڵەکە بوون لە پارەدانی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانی خانەنشینی بەهۆی خانەنشینی نیشتمانییەوە گەڕێنرایەوە بۆ ئەژمێری دەستهی خانەنشینی نیشتمانی/سندوقی خانەنشینی کارمەندانی دەوڵەت دەسەڵات."