بەغداد/INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیاری شەش ساڵ زیندانی دەرکرد بۆ ڕەواجدەرێکی دراوی ساختە.
بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەوکەسە دراوی عێڕاقی ساختەی پێبووەکە لە7131 کاغەز پێکهاتبوو لەجۆری 25 هەزاردیناری ،ئەوەش ئاشکرابوو کە دراوەکەی لەتورکیاهێناوەتە عێڕاق.
وتیشی ئەم بڕیارانە بەپێی مادەی 52/1/ٱ،ب لەیاسای بانکی ناوەندی عێڕاقی ژمارە56ی ساڵی 2004 وەرگیراوە.