کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆی کورسییەکانی هەڵبژاردن دیاری دەکات

ناوخۆ
  • 30-10-2023, 14:47
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆی کورسییەکانی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 18ی کانونی یەکەم.
    جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 18ی کانونی یەکەمدا بەڕێوەدەچێت، وبە پشتبەستن بە یاسا، ئەنجومەنی پارێزگا لە 12 کورسی پێکدێت، جگە لە کورسییەک بۆهەر 200 هەزار کەس کاتێک لە یەک ملیۆن تێدەپەڕێت، بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان بۆ ساڵی 2019.
    ڕوونیشیکردەوە" پێکهاتە مەسیحییەکان و سابیئه‌- مەندائینەکان و کوردە فەیلیەکان سێ کورسییان بۆ تەرخان دەکرێت، یەک کورسی بۆ هەر پێکهاتەیەک لە پارێزگای بەغدا، جگە لەوەی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزیدی و شەبەک سێ کورسی بۆ هەر پێکهاتەیەک تەرخان دەکرێت، بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك یەک کورسیه‌ك لە پارێزگای نەینەوا، لە کاتێکدا یەک کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی لە پارێزگای بەسرە تەرخان دەکرێت. پێکهاتەی کوردی فەیلی یەک کورسی لە پارێزگای واست هەیە، پێکهاتەی سابیئه‌- مەندائیه‌كان یەک کورسی لە پارێزگای میسان هەیە، و پێکهاتەی مەسیحی خاوەنی یەک کورسییە لە هه‌ردوو پارێزگای میسان وکەرکوک”.
    ئاماژەی بەوەشکرد" کۆی ژمارەی کورسییەکان بەپێی ژمارەی دانیشتووان 275 کورسییە، 203 کورسی بۆ پیاوان و 72 کورسی بۆ ئافرەتان، جگە لەوەی 10 کورسی بۆ پێکهاتەکان، بۆیە کۆی ژمارەی کورسییەکان 285 کورسییە".