وەزیری کار دەستپێکردنی گه‌ڕی شەشەمی ئەو کەسانەی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا جێگیرکراون ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-10-2023, 11:24
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری کار ئەحمەد ئەسەدی، دەستپێکردنی گه‌ڕی شەشەمی ئەو کەسانەی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا بەشدارن ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە تەواوبوونی پرۆسه‌ی به‌ستنه‌وه‌ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە سەبارەت بە سکۆلەرشیپ بۆ قوتابیان و خوێندکاران كرد.

    ئەسەدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" گه‌ڕی شەشەمی بۆ ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە هاوکاری پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، کە نزیكه‌ی ٨٩ هەزار و ٩٦٣ خێزان بووە، بەو پێیەی ئەم ژەمە خواردنە بۆ ئه‌و چینه‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌ ده‌بێت كه‌داواکارە ئەلیکترۆنییەکان پێش كێش كردووه‌. 

    ئاماژەی بەوەشکرد" ژمارەی ئەو کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پێویستی تایبەت و بەساڵاچووان گەیشتە حەوت هەزار و ٩٤١ کەس، بەمەش ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەو کەسانەی کەمئەندامن کە هاوکاری پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە ٤٠١ هەزار و ٤٠٤ کەس و سەرۆک خێزانه‌،  کە زۆرترین ژمارەی چینه‌كانه‌ كه‌پاراستنی کۆمەڵایەتیدا دیاریكردووه‌.

    وه‌زیری كار لە درێژەی قسەکانیدا " ژمارەی ئەو کەسانەی کە بێوەژنەکان و جیابووەکان و هاوسەری ونبووەکان و جێهێڵراوەکان و کچە پێگەیشتووەکانی بێ شوو و کەسانی نامۆ و خێزانی زیندانییەکە دەیانگرێتەوە گەیشتە ١٣ هەزار و ٩٦٠ کەس، بەمەش ژمارەی ئەو ژنانەی کە یارمەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە لە هەموو پۆلەکانیدا 561,659 کەسە."

    هه‌روه‌ها وتی "سەرجەم داواکارانی بێ باوک فلتەر کران بۆ داواکاری ئەلیکترۆنی، بەو پێیەی ئەمڕۆ دوو هەزار و ٤٦٧ منداڵی بێ باوک خراونەتە نێو ئەم داواکارییەوە.

    ئاماژەی بەوەشکردووە" بەشی دیکەی ژمارەکان لەنێو ئەو چینه‌ لاوازانەدا بووە، بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان گەورەتر بووە، هەروەها بەپێی چڕی دانیشتوان و هێڵی هەژاری، بەو پێیەی ژمارەکان هەموو پارێزگاكان و قەزاکانیان لەخۆگرتووە بەبێ جیاوازی

    ئه‌وه‌شی خسته‌روو" لەو کاتەوەی وەزارەتمان وەرگرتووە و حکومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانیمان پێکهێناوە، له‌ گه‌ڕی شەشەمدا، 818,104 هەزار خێزان، یارمەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوه‌.

    ڕوونیشیکردەوە" ژمارەی ئەو کەسانەی هاوکاری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لەگەڵ ئەو ژەمە خواردنەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوە 7,349,324 هەزار کەسە".

    ئه‌سه‌دی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" هەفتەی ڕابردوو وەزارەت دوو بڕیاری به‌دەستی گه‌یشتووه‌، یەکەمیان لە لیژنەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانەوە، ئاماژەیە بۆ بەشداریکردنی سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بە پارچە زەوی ده‌كات، دووەمیان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەرخانکردنی لەسەدا ٢٠ی یەکەکانی نیشتەجێبوون كه‌لەلایەن دەوڵەتەوە دروستکراوە بۆ بێوەژن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بۆیە دەسته‌ی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەموو ڕێوشوێنێکی گرتۆته‌بەر لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و پشکنینی سودمەندانەوە، و کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و پارێزگارەکان بۆ ئەو مەبەستە ئه‌نجام ده‌ده‌ین و جێبەجێکردنی ئەو دوو بڕیارەی کە ئاماژەی پێکراوە .

    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بنکەدراوەکانمان ئاماژە بەوە دەکەن، ٢٤٠ هەزار و ١٨٩ هەزار خێزان بە کرێ دەژین، هەروەها یەک ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ٤١٦ خێزان یەکەیەکی نیشتەجێبوونی خۆیان نییە و زیاتر لە خێزانێک لە خانوویەکدا دەژین یان لە ناوچە قه‌ره‌غ وباڵغیه‌كان دەژین، هەروەها ٦٦٥ هەزار و ٤١٦ خێزان خانووی تایبه‌تیان هەیە.

    سەبارەت بە سکۆلەرشیپی خوێندکار ئاماژەی بەوەدا کە “دەسته‌ی پاراستنی کۆمەڵایەتی، دوای تەواوکردنی تۆڕەکە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، و بەپێی کۆنووسی کۆبوونەوەکان، ئامادەبوونی قوتابیان تا بەرواری 10/25/2023 دیاریکردووه‌، بەپێی ئەمانەی خوارەوە.


    - 1,835,079 خوێندکاری به‌رده‌وام له‌ده‌وامی فه‌رمی.


    - 4145 له‌خوێندن دابروان.


    3ـ بڕە پارەی حیسابکراو بۆ سکۆلەرشیپی خوێندکار بۆ مانگی تشرینی یەکەم 67756160000 چاوەڕوانی هاتنی بودجەین بۆ ئەم بڕە پارەیە لە وەزارەتی پەروەردەوە کە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا خەرج بکرێت.

    سەبارەت بە خزمەتگوزاری (ئەرزاق) کە دووشەممەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا و سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بە قەرزی بچووک و ئاسان لەخۆدەگرێت، ئەسەدی ڕایگەیاند کە  ژمارەی داواکاران تا کۆتایی دەوامی فەرمی دوێنێ گەیشتووەتە ١٤ هەزار و ٢٧٣ کەس، لەگەڵ داواکارانی نێر گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ١٠١ داواکار و داواکارانی ژن ٢١٧٢، و ناوەکان لە سه‌كۆی چەترەکەمەوە بۆ بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی ره‌وانه‌ ده‌كرێن بۆ دەستپێکردنی وراپه‌راندنی مامەڵەکانیان.