كه‌شناسی... بارانی به‌بروسكه‌ ده‌بارێت

ناوخۆ
  • 30-10-2023, 11:03
  • +A -A

    بەغدا - INA 

     ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌ش وهه‌وای رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند و پێشبینی كرد كه‌بارانی به‌بروسكه‌ ببارێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ببنه‌وه‌. 

     كه‌شناسی له‌راگه‌یێندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" كه‌ش و هه‌وای سبه‌ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی ده‌رفه‌تی هه‌ندێ پشكه‌ باران، پله‌كانی گه‌رماش له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشووری وڵات به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشووتر ده‌بن، به‌ڵام له‌باكوور تۆزێك نزم ده‌بنه‌وه‌.

     سه‌باره‌ت به‌رۆژی چوارشه‌ممه‌، راگه‌یاند" له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بارینی پشكه‌ بارانی به‌بروسكه‌ هه‌یه‌ وپله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی پێشووتر ده‌بن، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور و باشوور نیچمه‌ هه‌ور ده‌بێت و پشكه‌ بارانی به‌بروسكه‌ له‌هه‌ندێ ناوچه‌كانیان ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشووتر ده‌بن. 

     له‌رۆژی پێنچ شه‌ممه‌، له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور نیچمه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی پشكه‌ بارانی به‌بروسكه‌ و پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك نزم ده‌بنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی باكوور ئه‌گه‌ری باران بارینێكی سووك هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشووتر ده‌بن. 


     له‌رۆژی هه‌ینی له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور نیچمه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر بارانی پشكه‌ باران، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور تاراده‌یه‌ك هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی پێشووتر ده‌بن و له‌ناوچه‌ی باشوور تۆزێك نزمتر ده‌بنه‌وه‌.