بەغدا - INA
هێزەکانی حهشدی شهعبی ڕایگەیاند" دوێنی هەواڵگری حهشدی شهعبی فەرماندەی مەفرەزەیەکی داعشیان لە بەغدا دهستگیركردووه.
دهستهی حهشدی شهعبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) ناردووە ڕایگەیاندووە: دوای ئۆپەراسیۆنێکی بەدواداچوون وچاودێری ورد، یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری لە دەستهی حهشدی شهعبی سەرکەوتوو بوو بۆ لەناوبردنی فەرماندەی مەفرەزەیەکی تیرۆریستی لە بەغدای پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشکرد" مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاریهكان لە پایتەخت، سەر بە یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاریی هێزەکانی حهشدی شهعبی، و لە ڕێگەی هەوڵی ورد و بەدواداچوونهوه کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی خایاند، توانیان شوێنپێی یكێك لە تیرۆریستهكان بكهون ودواتر لە بەغدا دەستگیری بكهن.
ههروهها راگهیاند " دەستگیرکردنەکە بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، چالاکییەكانی تیرۆریستی تۆمەتبار لە ساڵی ٢٠١٤ دژی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە و لە چوارچێوەی ڕیزەکانی تیرۆرستاندا کاری لە پارێزگاكانی باکووری بەغدا کردووە.
ئهوهشی خستهروو" دەستبەسەرکراوەکە وەک فەرماندەی مەفرەزە خزمەتی کردووە و بەشداری لە بەناو 'شەڕی ئازاکاندا کردووە. هەروەها سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕفاندنی منداڵی ئەندامان و شەڕی هێزە ئەمنییەکانی کردووە، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.