نێچیرڤان بارزانی بەشداریی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی توركیا دەكات

سیاسی
  • 29-10-2023, 22:05
  • +A -A

    هەولێر- INA
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی توركیادا كرد.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی توركیادا كرد كە لەلایەن كونسوڵخانەی گشتیی توركیاوە لە هەولێر ڕێكخرا بوو.
    لە ڕێوڕەسمەكەدا نوێنەری مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و میوانان و دیپلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان بەشدار بوون.