حەشدلەناوبردنی فەرماندەی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی داعش لە بەغدا

ئەمنی
  • 29-10-2023, 21:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە هەواڵگری هێزەكانی حەشد فەرماندەی مەفرەزەیەكی داعشیان لە بەغدا لەناوبرد.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: دوای ئۆپەراسیۆنێكی بەدواداچوون و شوێنپێكەوتنی ورد یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری لە دەستەی حەشدی شەعبی سەركەوتوو بوو لەناوبردنی فەرماندەی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی لە بەغدای پایتەخت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن لە پایتەخت سەر بە یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاریی هێزەكانی حەشدی شەعبی و لە ڕێگەی هەوڵی ورد و بەدواداچوون كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی بەردەوامی خایاند، توانیان شوێنپێی یەكێكیان بكەوێت لە توخمە تیرۆریستییەكان تا ئەو كاتەی لە بەغدا دەستگیركرا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەستگیركردنەكە بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجامدراوە دوای ئەوەی زۆر سەردانی شاری كازیمیە دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد: چالاكییە تیرۆریستییەكەی تۆمەتبارەكە لە ساڵی 2014 دژی هێزە ئەمنییەكان دەستیپێكردووە و لە چوارچێوەی ڕیزەكاندا كاری كردووە  بەناو (شمال بەغدا).
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دەستبەسەركراوەكە وەك فەرماندەی مەفرەزە خزمەتی كردووە و بەشداری لە بەناو شەڕی (بەواسل) دا كردووە،هەروەها سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕفاندنی منداڵی ئەندامان و شەڕی هێزە ئەمنییەكانی كردووە، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.