بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی 2 كیلۆ مادەی هۆشبەری لە دەروازەی سنووری سەفوان كە لەلایەن گەشتیارێكی بیانییەوە بوو ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : دەستەی دەروازە سنوورییەكان بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەر و ڕێگریكردن لە تێپەڕینیان بە دەروازە سنوورییەكانمان، بەو پێیەی گەشتیارێكی بیانی بە هەڵگرتنی مادەیەكی گیایی مادەی هۆشبەر گیرا كە كێشی 2 كیلۆگرام.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستبەسەرداگرتنەكە لە دەروازەی عێراق لە كاتی گەڕانێك لەلایەن مەفرەزەكانمانەوە بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پاڵپشتییەكان ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك پێكهێنرا و ڕاپۆرتی دەستگیركردنی دروست ڕێكخرا، تۆمەتبار و مادەی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی بەشی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان لە سەفوان كرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.