وەزیری نەوت وادەی کارپێکردنی تەواوی پاڵاوگەی باکوور لە بێجی دیاری دەکات

ئابوری
  • 29-10-2023, 20:47
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    ئەمڕۆ یەکشەممە، حه‌ییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، راگه‌یاند" لە ڕێگەی هەوڵێكی نیشتمانییەوە تەواوبوونی پرۆسه‌ی ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکور لە بێجی بە توانای 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تەواو دەبێت. 

    فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەت لە وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بە ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وڕایگەیاندووە، “وەزیر سەردانی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکووری لە بێجی کردووە بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە پاڵاوگەکانی سەمود لە پارێزگاری سەلاحه‌ددین و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکوور بە توانای 150,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا كردووه‌.

    ڕوونیشی کردەوە" کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور و  ده‌زگاكانی پاڵپشت له‌سەرەتای ئەمساڵ دەستیان كردووه‌ بەنۆژەنکردنەوەی پڕۆژەی پاڵاوگەی باکوور بە توانای 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هه‌روه‌ها له‌دوای تەواوبوونكردن و کارپێکردنی پاڵاوگەی 1 و 2ی سه‌ڵاحه‌ددین، کە هەریەکەیان توانای 70 هەزار بەرمیلیان له‌رۆژێكدا هەیە.

    ناوبراو ئاماژەی بە "گرنگی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگەکانی سەمود لە بێجی کرد بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێژەی توانای پاڵاوتنی پێشوو کە ڕۆژانە 280-300 هەزار بەرمیل بوو، پێش ئەوەی ڕووبەڕووی تێکدان و لەناوچوون ببنەوە. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ کەئه‌و پرۆژانه‌ی ئەمڕۆ کراینه‌وە لە چوارچێوەی پرۆسەی خێراکردنی پرۆسه‌ی نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەدان بۆ تەواوکردنی یەکەکان و دامەزراوە تەکنیکی و بەرهەمدارەکانی تەواوکەری بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە، لەوانەش کردنەوەی کۆگای پاڵاوگەی باکوور بە توانای بارکردنی 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و چەکی ئەلیکترۆنی سیستەم، یەکەی بۆیلەری هەڵم لە پاڵاوگەی چەوری، یەکەی ئاوی ئایۆنی لە پاڵاوگەی چەوری، سەنتەری کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنی بۆ یەکەکانی کارەبای پاڵاوگەی چەوری، و یەکەی غازی فلەر بۆ پاڵاوگەی چەوری.وە یەکەی تاوەری ساردکەرەوە لە پاڵاوگەی چەوری، و یەکەی مامەڵەی پیشەسازی لە پاڵاوگەی سەڵاحەدین.