پلاندانان تۆماركردنی 517 داهێندراو لە ماوەی ساڵێكدا پشتڕاست دەكاتەوە و ڕێكارەكانی ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 29-10-2023, 20:09
  • +A -A

    بەغدا-INA-ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پلاندانان تۆماركردنی 517 داهێندراو لە بوارە جیاجیاكاندا لە ماوەی ساڵی یەكەمی حكوومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند، هاوكات میكانیزمی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو داهێندراوە دیاریكرد.
    عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە ماوەی ساڵی یەكەمی تەمەنی حكومەتدا زیاتر لە 700 داواكاریی داهێندراو وەرگیراوە كە 517 داواكارییان تۆماركراوە و بڕوانامە بە خاوەنەكانیان دراوە لە ماوەیتشرینی یەكەمی 2022كە وادەی پێكهێنانی حكومەتە تا پێنجشەممەی ڕابردوو 26ی ئۆكتۆبەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنترۆڵكردنی جۆری وەزارەتی پلاندانان بەردەوامە لە تۆماركردنی ئەو داهێندراوانەی كە لەلایەن داهێنەران و زانایانەوە پێشكەش دەكرێن لە بوارە جیاجیاكان بەمەبەستی دڵنیابوون لە موڵكایەتی فیكری خاوەن داهێندراو، ئەمە جگە لەوەی هەماهەنگی هاوكاری هەیە لە نێوان دەزگاكە و كۆڕبەندی داهێنەرانی عێراق بە مەبەستی پێشخستنی و ناساندن و پەروەردەكردنی داهێدراوەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو داهێندراوەی كە تۆمار دەكرێن جیاوازن لە بوارە جیاوازەكاندا، لەوانە تەندروستی، پیشەسازی، نەوت، و كشتوكاڵ، جگە لە بواری دۆزینەوەی ئامێرە جۆراوجۆرەكان، كە ڕێكخراوی ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنترۆڵكردنی جۆری بەرپرسیارە لە پشتڕاستكردنەوەیان و نزیكبوونەوە لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت و ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی داهێدراوێكی لەو شێوەیە و بەپێی پسپۆڕییەكە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی  : ئەمە یەكێكە لە ئامرازەكانی ناساندن و ڕاگەیاندنی داهێندراوەكە، هەروەها ئەگەری گۆڕینی بیرۆكەكە بۆ پڕۆژەیەك كە پشتگیری لە گەشەپێدان بكات.
    ڕوونیشی كردەوە : ڕۆڵی سەرەكی وەزارەتی پلاندانان تۆماركردنی داهێدراوە، دواتر هەنگاوەكانی دیكە بە یەك لە دوای یەك دێن بەپێی كارلێكی ئەم یان ئەو لایەنە لەگەڵ ئەو داهێندراوەی كە لەلایەن دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری تۆماركراون.