بەغدا- INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ یەكشەممە دەستبەسەرداگرتنی كۆنتەرەیەكی ڕاگەیاند كە بڕی 30 تۆن كریتدی هایدرۆجینى تێدابوو لە باشووری بەسڕە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دەریایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاریی هەواڵگری و هێزێك لە هێزی لە فەوجی پیادەی دەریایی سێ، بۆسەیەكی ورد لە بازگەی شەهید نەقیب عەلی عەبدولسادە دانرا و لە ئەنجامدا دەست بەسەر كۆنتینەرێكدا گیرا كە كبریتدی هایدرۆجینی تێدابوو كە بە نزیكەی 30 تۆن مەزەندە دەكرێت، لە ناوچەی خویسات كە لەژێر ملكەچی گومرگی ویاسایی نیە و بە ئامانجی هێنانی لە ڕێگەی بەشی بەرپرسیارەوە بۆ ناو وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: كونتێنەرەكە تۆماركراوە كە جلوبەرگ و جانتای ژنان و كەرەستەی كارەبایی تێدابووە و ئاماژەی بەوەشكرد : كونتێنەرەكە و ئۆتۆمبێل و شتە دەستبەسەرداگیراوەكان بەپێی چوارچێوە یاساییە كارپێكراوەكان گەیەندراونەتە دەسەڵاتی پەیوەندیدار.