بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمیسیۆنی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن دژی بەرپرسێكی ناوخۆیی لە پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند كە بە تۆمەتی سەرپێچی لە ئەركەكانی كارەكەی.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆن كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند لە پشكنین بۆ كەیسەكانی دەستپاكی لە شاری موسەننا فەرمانی بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەشی تەندروستی لەپارێزگا بەهۆی پێشێلكردنی ئەركەكانی كارەكەی
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو سەرپێچیانەی كە ئەنجامدراون بە كەمتەرخەمی و پشتگوێخستن لە تەواوكردنی كەمیی ئامێرەكانی هۆتێل و پاككردنەوە و خزمەتگوزارییە پزیشكییەكانی پێویست بۆ كارپێكردنی نەخۆشخانەكان لە سەرتاسەری پارێزگای موسەننا، ئەمە جگە لە بەدواداچوون نەكردن لەگەڵ بەشی پشكنین بۆ چاودێریكردنی سەرپێچیەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دادگای لێكۆڵینەوە شایستەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی دەستپاكی لە موسەننا فەرمانی دامەزراندنی دەركردووە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (331) لە یاسای سزادانی هەمواركراو ژمارە (111ی ساڵی 1969).