ئەعرەجی: سەرۆك وەزیران پێداگری لە كۆتایی هێنان بەدۆسیەی ڕێككەوتننامەی سنووریی نێوان عێراق و ئێران ده‌كات

سیاسی
  • 29-10-2023, 17:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پەرۆشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سنووری نێوان عێراق و ئێران پشتڕاستكردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: ئەعرەجی سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی كرد، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوە بۆ سلێمانی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سنووری نێوان عێراق و ئێران.
    ووتیشی: ئەعرەجی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لە میانی دیدارەكەشدا باسیان لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سنووری لەگەڵ ئێران و پتەوكردنی هاریكاری ئەمنی نێوان ناوەند و هەرێم كردووە.
    ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا : كە سەرۆك وەزیران بەدواداچوون و پشتڕاستكردنەوەی پەرۆشی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە و بەمەبەستی پاراستنی سەروەری عێراق، ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ ڕێگریكردن لە بوونی هەر گروپێكی چەكدار كە هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ لە ناو خاكەكەی.
    ئەعرەجی ڕوونیشیكردەوە : پێشكەوتنی گەورە لە مەلەفی ڕێككەوتنی سنووریدا هەیە، ئێمەش لە دەست لێدانی كۆتایی ڕێككەوتنەكەداین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە هاوكاری لە هەرێمی كوردستانەوە هەیە بۆ جێبەجێكردنی مانەوەی ڕێككەوتنەكە.
    لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە كردەوە : ئامادەیی هەرێم بۆ هاوكاری حكومەتی فیدراڵی بۆ تەواوكردنی ئەم ڕێككەوتنە و ئاماژەی بەوەدا كە پێشكەوتن لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنیدا هەیە.