بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئەیلولدا پێوەرەكانی هەڵاوسان سەقامگیربوون.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان عەبدولزەهرا هینداوی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: وەزارەتەكە سەقامگیری لە پێوەرەكانی هەڵاوسان لە ماوەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا تۆماركردووە، هەروەك چۆن ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانە تۆماریكردووە شایەتحاڵی هیچ زیادبوون و دابەزینێك نین، بە بەراورد بە مانگی ئاب كە زیادبوونی (0.5%)ی تۆماركردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە ماوەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا بە ڕێژەی (3.6%) بەرزبووەتەوە، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2022.