هەولێر - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە 2023/10/29، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری نووسەر و میدیاكار و تێكۆشەری دیار خوالێخۆشبوو ناجی ئەرگۆشی كرد كە بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی ههرێمی كوردستان لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بە كەسوكاری خوالێخۆشبوو راگهیاند و خەبات و قوربانیدانی خوالێخۆشبوو و خانەوادە تێكۆشەرەكەی لە شۆڕشەكانی ڕزگاریی كوردستاندا بەرز نرخاند، هەروەها هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادەو كەسوكاری ببەخشێت.
لای خۆیانەوە خانەوادەی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانینیان بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خەم و پرسەكەیاندا دەربڕی.